بەرێوەچوونی کۆنفڕانسی بە ڕەسمی ڕاگەیاندنی „ڕێکخراوی جیهانی کورد“ لە ئاڵمان
بە دوای بانگهێشتنی کۆمەڵیك لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی بە فەرمی ڕاگەیاندنی „ڕێکخراوی جیهانی کورد“، رۆژی ٢٢ی مانگی سیپتامبری ٢٠١٨ له ئالمان کۆنفڕانسێک بۆ ئەو مەبەستە بەرێوە چوو.
دەسپێکی کاری کۆنفڕانس،بە سروودی نەتەوایەتی „ئەی ڕەقیب“ و دەقیقەیەک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە شەهیدانی رێگای ڕزگاری کوردستان بەڕێوە چوو.
سەرەتا ڕاگەیاندراوی „رێکخراوی جیهانی کورد“سەبارەت بە رووداوە خوێناوییەکانی حەوتوو و ڕۆژانی ڕابردوو لە لایەن حوسێن بەخشی ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری پێشکەش کرا.
پاشان بێهرووز ئەنساری بەرپرسی ڕێکخراو، چۆنێتی ڕەوتی دامەزراندن و ناساندنی بەرنامە و پێرەوی ڕێکخراوەکەی بۆ بەشداربووان روون کردەوە. هه‌ر وه‌ها نوێنه‌ری ڕێکخراوی جیهانی کورد له وڵاتی سوئید، ئێقباڵ سه‌فه‌ری له‌م کۆبوونه‌ودا به‌شدار بوو و وتارێکی سەبارەت بە گرینگی کار و تێکۆشانی رەوەندی کورد پێشکه‌ش کرد.
لە درێژەی رێورەسمەکەدا، فه‌رزانه‌ی ئه‌رده‌شیری پوور ئەندامی دەستەی دامەزرێنەر، لە سەر ڕۆڵی ژنان له جووڵانەوەی ڕزگاریخوازانەی نەتەوەکەمان، بێهزاد خۆشحاڵی ئەندامی دەستەی دامەزرێنەر لە سەر داهاتووی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، هه‌ڕه‌شه‌کان و ده‌رفه‌ته‌کان و هه‌ژار خاته‌می ئه‌ندام، لە سەر دیارده‌ی کۆچکردن و لاوان بابەتەکانیان پیشکه‌ش کرد.
له کوتاییدا له ڵایه‌ن به‌شدارانه‌وه پرسیار، پێشنیار و ره‌خنه‌کان هاتنه گۆری. ده‌سته‌ی به‌ریوه‌به‌ری „رێکخراوی جێهانی کورد“ له ڵایه‌ن هه‌موو دامه‌زرینه‌رانی ئه‌م ڕێکخراوه‌وه سپاسی به‌شداران و هه‌روه‌ها ڕێکخراوه سیاسیه‌کان ده‌کا که بە هێنانەئارای رەخنە، پێشنیار و باسە بە نرخەکانیان پشتگیری‌یان کردین.
ئەو ڕیوڕەسمە لە لایەن جەهانگیر ئەدیب پوور ئەندامی دەستەی دامەزرێنەر بەرێوە چوو.
ده‌سته‌ی به‌ریوه‌به‌ری ڕێکخراوی جیهانی کورد لە ئاڵمان.
٢٣.٠٩.٢٠١٨