یادی سەد ساڵەی پەیمانی سێڤر

ەرێز سەرکۆماری فەرانسە
Palais de l’Élysée
55 rue du Faubourg-Saint-Honoré
75008 – PARIS

Strasbourg :
١٠ی ئووتی ٢٠٢٠

مژار: یادی سەد ساڵەی پەیمانی سێڤر

بەرێز سەرکۆمار،
سەد ساڵ لەمەوبەر، واتە ١٠ی ئووتی ١٩٢٠، پەیمانی سێڤر لە نێوان دەوڵەتی عوسمانی و دەوڵەتانی زلهێزی جیهان یەک لەوان دەوڵەتی فەڕانسە، لە شاری سێڤر ( Sèvres) هەڵکەوتوو لە نزیک پاریس واژۆ کرا.

بە پێی ئەو پەیمانە، لە مادەی ٦٢دا بەمجۆرە بە مافی ئۆتۆنۆمی ئاماژە کرابوو: „کۆمیسیۆنێک لە نوێنەرانی فەرانسە، ئیتالیاو بەریتانیا پێک‌ بێت و لە ماوەی ٦ مانگدا ئامادەکاری بۆ ساخکردنەوەی هەرێمێکی کوردی لە نێوان ئەرمەنستان، تورکیە، رۆژهەڵاتی فورات و لاسەرووی سووریە بکرێت. „

لە مادەی ٦٤دا،لە نەتیجەی واژۆکردنی پەیمانەکە، دروستکرانی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردی دیاری کراوە. بە پێی ئەو ئاماژەیە، ئەگەر کوردەکان خوازیاری دەوڵەتی خۆیانن و دەیانەوێ لە تورکیە جیا ببنەوە، ماوەی ساڵێک کە لە رۆژی واژۆکردنی پەیمانەکەوە دەستپێدەکا، دەرفەتیان هەیە بۆ ئەو مەبەستە نوێنەرەکانی خۆیان بە رێخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بناسێنن. ئەگەر شوورای ئاسایش هەستی بەوە کرد کە کوردەکان توانای دەوڵەتی سەربەخۆیان هەیەو ئەوەش دەخوازن،رێگەیان پێ‌دەدرێ و ئەوان دەوڵەتی تورکیە ناچار دەکەن کە لە هەرێمی دیاریکراوی کوردستان بکشێتەوە.“

دەوڵەتی فەرانسە هەم وەک ئەندامێکی سەرەکی بەهێزی بەرەی پێوەندیدارو هەم وەک خانەخوێ، یەکێک لە کاراکتەرە پاڵنەرەکانی ئەم مادەیە بووە.

پەیمانی سێڤر ئەگەرچی هیچوەخت جێ‌بەجێ نەبوو، بەڵکوو پەیمانی لۆزان لە ٢٤ی ژووئیەی ١٩٢٣ جێگەی ئەوی گرتەوە. پەیمانێک کە لەو دا پرۆژەی پێکهێنانی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردی سڕدرایەوە. وەک دەبینین لەو دەمەوە کوردەکان لە بارودۆخێکدا دەژین کە بۆ داوای تەنیا مافە سەرەتایی‌یەکانیان رووبەڕووی ئینکار دەبنەوەو رۆژانە بە شێوەی خوێناوی سەرکوت و قەڵاچۆ دەکرێن.

فەرانسە دۆستێکی لە مێژینەی گەلی کوردەو ئێمە بەوە پێ‌دەزانین. بۆ وێنە، پشتیوانی لە کوردەکانی ئێراق، لە ئاستی نێونەتەوەیی‌دا، بە تایبەت لە شوورای ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان کە رێگەی دا دۆخی فیدراڵی دروست بێ.

لە لایەکی دیکەوە، لە ساڵی ٢٠١٥وە فەرانسە زۆر چالاکانە لە رۆژاوا (باکووری سووریە) حوزووری هەیەو لە بەرانبەر رێخراوی تێرۆریستی دەوڵەتی ئیسلامی‌دا دەجەنگێ. ئەوەش لەبەر ئەوەیە کە گەلی کوردو فەرانسە گەلێک ئێش‌و ئازاریان لە دەست ئەو رێخراوە دیوە.

بەوحاڵە نابێ کە پشتیوانی فەرانسە لە کوردەکان تەنیا لە ململانێ بە دژی داعش کورت بکرێتەوە. خەباتی کوردەکان بۆ وەدەستهێنانی ماف‌و مەجودی‌یەتی قانوونی خۆیان، بەر لە دەرکەوتنی داعش هەر لە ئارادا بووە و دوای تێکشانیشی هەر بەردەوام دەبێت.

بە بۆنەی سەدەمین ساڵی پەیمانی سێور، ئێمە وەک کۆمەڵە کولتووری و پارتە سیاسی‌یە کوردی‌یەکانی فەرانسە، هاووڵاتیانی کورد-فەرانسی، کوردانی دیاسپۆرای و دۆستانی گەلی کورد، بانگ لە دەوڵەتی فەرانسە وەکوو یەکێک لە گەورە هێزەکانی جیهان دەکەین کە هەموو هێزو توانای خۆی لە ئاستی نێونەتەوەیی دا بە کار بهێنێ هەتا ئەو مافانەی کە لە پەیمانی سێوردا بۆ کوردەکان پارێزراوە، جێ‌بەجێ بکات و بە پەیمانێکی ئەرێنی نوێی نێونەتەوەیی، لە ژێر سێبەری نەتەوە یەکگرتووەکان‌دا مافی دیاریکردن بۆ چارەنووسی کوردەکان قەبووڵ بکرێت.

لەم دۆخەدا، بۆ ئەوەی بارودۆخی کوردەکان باش‌تر بێت، فەرانسە دەتوانێ هەنگاوی جیددی بهاوێژێ.

لە سووریە، ئێمە داواکارین کە فەرانسە هەوڵ بدا کە نوێنەری کورد لە هەموو دانیشتنەکانی سووریەی داهاتوودا بەشدار بێت و مافی کورد بپارێزرێت.

لە تورکیە، ئێمە داوا لە فەرانسە و یەکێتی ئورووپا دەکەین کە گوشار بخەنە سەر تورکیە هەتا پێملی وتووێژو دانیشتنێکی راستەقینە لە گەڵ کوردەکان بێت.

لە ئێراق، بە هۆی لە ئارادابوونی پێوەندی‌یەکی گونجاو لە نێوان دەوڵەتی فەرانسەو حکومەتی ناوەندی ئێراق، ئێمە داواکارین کە فەرانسە لە نێوان دەوڵەتی ئێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان دا رۆڵی نێوبژیوانی بگێڕێ و چارەسەرییەکی یاسایی بۆ گیروگرفتەکان بدۆزێتەوە.

لە ئێران، ئێمە لە فەرانسە داوا دەکەین کە مەسەلەی پێدانی مافی رەوای گەلی کورد بە دۆسیەی گەمارۆ نێودەوڵەتی‌یەکانی سەر ئێران زیاد بکرێ و داوا لە دەسەلاتی ئێران بکەن کە رێز لە مافە بنەرەتی‌یەکانی گەلی کورد بگرێ. هەروەها هەڵپەساردنی رەوتی لە سێدارەدانی ناسەردەمیانەی ژنان و کوڕانی کورد کە بە تاوانی بچووک و هندێ جار مێرمنداڵانیش دەگرێتەوە دەمودەست رابگیردرێ.

داخوازیەکانی ئێمە گشتیان رەواو هەقن، هەر بۆیە هەتا گەلی کورد لە ناوچە بە مافە سەرەتاییەکانی نەگات، ناتوانین چاوەروانی ئەوە بین کە رۆژهەڵاتی ناوەراست یان تەنانەت جیهان رووی ئاشتی و ئارامی درێژخایەن و پایدار بە خۆیەوە ببینێ.

بەرێز سەرکۆمار، تکایە رێزو حورمەتی ئێمە قەبوول بفەرموون.

خاوەن واژۆکان
Berpirsyariyên partiyên Kurdistanî li Frensa
Partiya Demokrata Kurdistana Îranê- PDK-I Frensa
Partiya Maf û Azadiyan HAK-PAR Frensa
Partiya Sosyalîst a Kurdistan PSK Frensa
Partiya Azadîya Kurdistanê PAK Frensa
Partiya Demokrat a Pêşverû ya Kurdên Sûri PDPKS Frensa
Partiya Yekîtiya Kurdên Sûri PYKS Frensa
Partiya Yekîtiya Demokrata Kurdên Sûri PYDKS Frensa
Partiya Demokrata Kurdistana Sûri PDK-S
Partiya Çep a Kurd li Sûrî – Frense
Associations Socio-Culturelles de Kurdistan ASK Strasbourg
Kurdische Gemeinde Deutschland, Federasiona Civaka Kurd li Almaniya
Komela avîsta ya revenda kurdî li şarê oberhausên deuchlend (almaniya)
Komeleyên Kurdî li Frensa
Komela HEBÛN, Paris
Komela HÊVÎ, Caen
Komela hêvî ya kurdî li bajarî solingen – almanya
Komela Kultura Kurdî Lyonê
Komela Kultura Kurdî û Sporê Besançon
Komela ROJÎKURD, Paris
Sazûmana Cîhanî ya Kurd – Frensa
Sazûmana Cîhanî ya Kurd – Almanya
Sazûmana Cîhanî ya Kurd – Swêd
Federasyona Komelên Kurdî li Danemark FKKD
Federasyona Komeleyên Kurdistanî li Norweç FKKN
لجنة حقوق الانسان في سوريا ( ماف)
لجمعية الكردية للدفاع عن حقوق الانسان في النمسا
منظمة حقوق الانسان في سوريا (ماف)
Post navigation