کۆچی دوایی کەسایەتی ناوداری کورد کاک تەیفوور بەتحایی

کۆچی دوایی هونەرمەند، نووسەر و خەباتکاری زانا و ماندووینەناسی کورد، مامۆستا تەیفوور بەتحایی لە ڕۆژی پێنج شەممە ٢٠٢٠/٩/١٠ هەموو لایەکی تووشی خەم و پەژارە کرد .
بەڕێز بەتحایی لە هەرەتی لاوەتییەوە دەستی بە خەبات و تێکۆشان لە پێناو دەستەبەرکردنی ماف و ئازادییەکان و هەروەها دابینکردنی دادپەروەری کۆمەڵایەتی کرد.
ناوبراو لە ساڵی ١٣٥٢ی هەتاوی وێڕای چەند کەسیتر لە خەباتکاران، وەک گولیسورخی و دانشیان، لە لایەن دادگای سیستەمی پاشایەتی سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپا.

لە ساڵی ١٣٥٧ی هەتاوی بە هۆی ڕووخانی ڕژێمی شا، لە بەندیخانە ڕزگار دەبێت و سەرلەنوێ ڕێگای خەبات و تێکۆشان دەگرێتە بەر.
بەڕێز بەتحایی خاوەنی کۆمەڵێک بەرهەمی بە پێز لە بوارەکانی فیلم، ڕۆمان و ئەدەبیاتی شۆڕشگێڕییە.
بە کۆچی دوایی بەرێز بەتحایی، نەتەوەکەمان کەسایەتێکی دیکەی دنیای هونەر و سیاسەتی لە کیس چوو.

ڕێکخراوی جیهانی کورد، وێڕای دەربڕینی خەم و پەژارە هاوخەمی خۆی بە بنەماڵە و دۆستان و سەرجەم خەڵکی کوردستان ڕادەگەیەنێت و یادی ئەو تێکۆشەرە سادق و بە ئەمەگە زیندوو ڕادەگرێ.

ڕێکخراوی جیهانی کورد
٢٠٢٠/٩/١٠