کۆچی دوایی مامۆستا مەلەکشا

ده‌یگێڕم و ئەشک ئەڕێژم
ڕێگەی دووری تەمەن ئەبڕم
بستێ خاکم دەست ناکەوێ
ئەم جەستە پڕ لە ئازارەی تیا بنێژم!
بەو پەڕی داخەوە ئەمڕۆ(٣١.١٠.٢٠٢٠) ئەدیب، نووسەر، وەرگێرو شاعیری نەتەوەیی مامۆستا جەلال مەلکشا لە تەمەنی ٦٩ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد و دنیای شێعر و ئەدەبی کوردی یەکێک لە سیما هەرە دیار و ناسراوەکانی خۆی لە دەست دا.
ژیان و بەسەرهات و بەرهەمە بەنرخەکانی مامۆستا مەلکشا پێشاندەری ئەو راستییەن کە نابراو هەموو تەمەنی خۆی لە پێناو خزمەت بە نەتەوە و نیشتماندا تەرخان کرد و لەو پێناوەدا تووشی زیندان و چەرمەسەری و نەهامەتی زۆر هات و ئامادە نەبوو سەربۆ دوژمنان و داگیرکەرانی نیشتمان دانوێنی و شێلگیرانە بەرگری لە شوناس و ناسنامەی نەتەوەیی کرد.

رێکخراوی جیهانی کورد بەو بۆنە دڵتەزێنەوە، وێڕای دەربڕینی خەم و پەژارە، سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵەی بەڕێزی،سەرجەم خەڵکی کوردستان، هۆگران و ئەویندارانی مامۆستا جەلال مەلکشا دەکات و خۆی بە شەریکی خەمی هەموولایەک دەزانێت.

رێکخراوی جیهانی کورد
٣١.١٠.٢٠٢٠